منداڵەکۆڵبەرێکی کورد بوو بە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ڕژیم و گیانی لێ ئەستێندرا

٣ بەفرانبار ٢٧١٦، ١٥:٣٨
هەنگاو: کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵی کورد لە ناوچە سنوورییەکاندا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە کوژرا. ئەو کۆڵبەرە ١٦ ساڵ تەمەنە کە ناسنامەی ئوزجان خودایی کوران ڕاگەیەندراوە، لە ناوچە سنوورییەکانی خۆرهەڵات و باکووری کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەری بووە. ئوزجان پاش بەرکەوتنی گولـلە و خوێنڕێژییەکی زۆر گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی دواتر لە لایەن گوندنشینانی ئەو ناوچەیەوە دۆزراوەتەوە. سەرچاوەیەکی جێی متمانەی هەنگاو لەو بارەوە ڕایگەیاند کە هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران بەبێ هوشداریی و ئاگادارکردنەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە کە بە مەبەستی بژیویی ژیان ڕووی لە ناوچە سنوورییەکان کردبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە