کاتی دانیشتنی سەپاندنی حوکمی کچەخوێندکارێکی کورد دیاری کرا

١٠ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢١:١٤
هەنگاو: مەنیژە فاتێحی، کچەخوێندکاری کوردی بەندکراو، ٢٨ی بەفرانبار حوکمی بەسەردا دەسەپێت. بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران کاتی دانیشتنی تایبەت بە ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکانی مەنیژە فاتێحی، کچەخوێندکاری کوردی بەندکراوی ڕاگەیاند. بڕیار وایە ئەم كچە خوێندکارە کوردە بۆکانییە، ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار لە دادگای مەهاباد دادگایی دەکرێت. ئەم کچەخوێندکارەکوردە تەمەن ٢٣ ساڵە، ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەو کاتە بەدواوە لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی بۆکان، مەهاباد و ئورمیە بوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا. مەنیژە فاتێحی، ١٥ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئێران دەستبەسەر کرابوو و بڕیارە ١٨ ڕۆژی دیکە دادگایی بکرێت..  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە