کچە خوێندکارێکی دەستبەسەرکراو لە تۆمەتەکەی بەری کرا

٢٧ بەفرانبار ٢٧١٦، ٢٢:٣٠
هەنگاو: کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن "دادگا"ی ئەو شارەوە لە تۆمەتەکانی بەری کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار، دانیشتنی دادگای "پەرەستوو حاجیان" کچی نادر، لە "دادگای ئینقلاب"ی شاری سەقز بەڕێوەچوو و بەپێی بڕیاری ئەو دادگایە، ناوبراو لە تۆمەتەکانی بەری کرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ پارتە کوردییەکان"ی خستبووە پاڵ ئەو کچە خوێندکارە.
ئەو خوێندکارە تەمەن ٢٤ ساڵە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی دیکە ڕاگوێزرابوو.
پەرەستوو حاجیان ساڵی ڕابردووش بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی لە زانینگەی پەیام نووری شاری سنە دەرکرابوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە