خوێندکارێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٧ ڕێبەندان ٢٧١٦، ٠١:٠٠
 هەنگاو: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "هەنگاو"، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەربە پارێزگای کرماشان بەناوی "پەیام قەلعەخانی" کوڕی "سەیفوڵڵا" و تەمەن ٢٠ ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ بەفرانبار دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری ڕوانسەر ڕایگەیاند: ئەو خوێندکارە کوردە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە لە نێو ماڵەکەیدا لە گەڕەکی "ساڵح‌ئاوا"ی ئەو شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، پەیام خەڵکی گوندی "بلەبزێن" بووە و لە زانینگەی ڕوانسەر سەرقاڵی خوێندن بووە. هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو خوێندکارە کوردە بڵاو نەبووەتەوە.   تێلێگرامی هەنگاو فەیسبووکی هەنگاو

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە