لەسێدارەدانی باوکی ٥ منداڵ

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٧، ١٥:٥٤
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کوهدەشتی لوڕستان لە گرتووخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٩ی خاکەلێوە، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کوهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە گرتووخانەی (پارسیون)ی خوڕەمئاوای ناوەندی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا. ناسنامەی ئەو بەندکراوە کوردە (مازیار گەڕاوەند)  و باوکی ٥ منداڵ ڕاگەیندراوە . ئەو هاووڵاتییە کوردە  ٣ ساڵ ثێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان (٣ کیلۆ هێرۆئین) لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر دەزگای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپاند.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە