کۆڵبەرێکی خوێندکار گیانی لەدەست دا+ وێنە + ئامار

٨ بانەمەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٤١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا. لە سەرەتای بەهارەوە ٥ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە. بەپێی ڕاپۆرتی (هەنگاو)، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەڕێکی لاو بەناوی "عەبدولڕەحمان ئیبراهیمی" کوڕی قاسم و خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت، دوای مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانەی تەورێز، گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵە کە خوێندکاری زانکۆی ئازادی خوڕەم‌ئاوا بووە، سەرەتای بەهاری ئەمساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بریندار کرابوو. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری (هەنگاو)، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە، ١٣ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە کە ٥ حاڵەتیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە