کوژرانی کچە خوێندکارێکی کورد لە زانکۆ سنە + ئامار

١١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٤١
هەنگاو:کچێکی خوێندکار خەڵکی شاری ئیلام لە زانکۆی سنە کوژرا. لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو ٥ کچی خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی ئێران کوژراون. بە پێی هەاڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، کچێکی خوێندکاری خەڵکی ئیلام بە ناوی "زارا عەلیدوستی" لە خەوتنگەی زانکۆی کوردستان کوژرا. زارا خوێندکاری بەشی فیزیای زانکۆی کوردستان لە ئاستی کارناسی باڵا بووە کە شەوی پێنج‌شەمە ٨ی پووشپەڕ لە لایەن کەس یا کەسانی نەناسراو کوژراوە. دوکتۆر فردین ئەخلاقیان، بەرپرسی زانکۆی کوردستان سەرەڕایی پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە گومانی ئەوە هەیە کە ناوبرا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دابێت. بە پێی وتەی یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی کوردستان، وتەکانی ئەخلاقیان تەنیا بۆ بە لاڕێدا بردنی پرسی کوژرانی زارایە. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین کچە خوێندکاری کورد لە زانکۆکانی ئێران کوژراون کە بەدواداچونەکانی بنەماڵەکانیشیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و زۆربەی جار بە دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات کوژرانی قوربانیان لە ژیر ناوی خۆکوژی سەرپۆشیان لەسەر دانراوە.   o copy

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە