خوێندکارێکی کورد بە تۆمەتی رخنەگرتن لە سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٧، ١٧:٢٤

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی کرماشان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو” و پشت بەستن بە “ماف نیوز”، ڕۆژی دوشەممە ( ٢٤ی ڕەزبەر/ ١٦ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، خوێندکارێکیان لە خەوتنگەی خوێندکاری دەستبەسەر کرد.

ناسنامەی ئەم خوێندکارە کە لەکاتی دەستبسەرکرانی دراوەتە بەر لێدان و بێ ڕێزی، “موستەفا زاهیدنیا” خەڵکی کرماشان، ڕاگێندراوە.

ناوبراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاتی قسەکردن کەگەڵ هاورێکانی،ڕخنەی لە سیاسەتی سپای قودس و قاسم سلێمانی لەبارەی بابەتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و پشتیوانیەکانی لەهێزە عێراقیەکان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی پارێزگای کەرکوک، گرتووە کە لەلایەن حەراسەتی زانکۆ بانگێشت کراوە و هۆشداری پێ دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە