خوێندکاریکی کرماشانی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٧، ٠٢:١٦

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی کرماشان کە لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” و بە پشت بەستن بە “ماف نیوز”، مستەفا  زاهدی نیا، خوێندکاری خەڵکی شاری کرماشان، دوای سێ حەفتە دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملوێنی لە بەدنیخانە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی دوشەممە(٢٤ی ڕەزبەر/١٦ی ئۆکتۆبر) لە لەیەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەنوە دەستبەسەر کرابوو.

موستەفا لە کاتی دەستەبەر کرانی درابووە بەر لێدان و کوتان.

موستەفا چەند ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرانی، لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارەکانی خۆی، باسی سیاسەتەکانی سپای قودسی بە سەرۆکایەتی قاسم سولەیمانی و دەستێوەردانی لە هەرێمی کوردستان کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە