منداڵێکی کورد حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٦:٢٤

هەنگاو:حوکمی سێدارەی گەنجێکی کوردی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لورستان لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە، پشت ڕاست کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” و بە پشت بەستن بە “ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران“،  ڕۆژی سێشەممە (٢٨ سەرماوەز/١٩ دێسامبر) دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران، حوکمی سێدارەی (محەممەد کەلهوڕ) خەڵکی بروجێردی پشت ڕاست کردووەتەوە و لەوانەیە بە زوترین کات ئەم حوکمە جێبەجێ بکرێت.

محەممەد کەلهوڕ کە ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵانە و سێ ساڵ پێش لە تەمەنی ١٥ ساڵان بە تاوانی کوشتنی مامۆستایەکی خۆی دەستبەسەر و دواتری حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی دەستبەسەر  و لە ناوەندی چاکسازی خورەم ئاوا ڕاگیرا بوو.

دادگایی سەرەتایی موحەممەدی بە ٣ ساڵ بەند کران و دانی (دیە) سزا دابوو کە دوایی ناڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراو، ئەم حوکمە هەڵوەشایەوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە