لانیکەم ٥ خوێندکاری کورد دەستبەسەر کراون

١٦ بەفرانبار ٢٧١٧، ٠٣:٠٤

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا و دوای دەستپێکی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان دژ بە گەندەڵی ئابووری و حکومەتی ئێران، لانیەکم ٥ خوێندکاری کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە کوردستان لانیکەم ٥ خوێندکاری کورد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناوی ئەو ٥ خوێندکارە کوردەی کە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١ـ لوقمان وەیسی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان.

٢ـ توران مێهرەبان، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی نازلووی ئەو شارە.

٣ـ موحەڕەم سابری، خەڵکی بیجاڕ و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نوری سنە.

٤ـ بەهمەن فەتاحی، خەڵکی پاوە و خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەهاباد.

٥ـ ئیحسان محەممەدی، خەڵکی دەڕەشار و خوێندکاری زانکۆی تاران.

هەواڵەکان باس لە دەستبەسەرکرانی چەندین خوێندکاری دیکەی کورد لە کرماشان دەکەن، بەڵام هەتا ئێستا ناویان بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە