”هەنگاو“ ناوی ١٨ خوێندکاری کورد کە دەستبەسەر کراون ئاشکرا دەکات

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٧، ١٥:٣٥
هەنگاو: لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران، لانیکەم ١٨ خوێندکاری کورد لە شارەکانی ئورمیە، ڕەشت، شیراز، ئیلام، کرماشان، پاوە و سەردەشت دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، ئەو خوێندکارانەی کە دەستبەسەر کراون خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سەردەشت، بۆکان، سەقز، دێولان، سنە، پاوە، کرماشان، دەڕەشار و ئیلام بوون. ناسننامەی ئەو ١٨ خوێندکارەی کە هەتا ئێستا بۆ “هەنگاو” ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١ـ لوقمان وەیسی، خەڵکی سەلاسی باوە جانی خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. ٢ـ توران مێهرەبان، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی نازلی ئورمیە. ٣ـ موحەرەم سابری، خەڵکی بیجار و خوێندکاری زانکۆی پەیامی نوری شاسری سنە. ٤ـ بەهمەن فەتاحی، خەڵکیپاوە و خوێندکاری زانکۆی ئازادی شاری مەهاباد. ٥ـ ئیحسان موحوممەدی خەڵکی دەرەشار و خوێندکاری زانکۆی تاران. ٦ـ ئومید جەمشیدی،خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. ٧ـ نەبی تەردست، خەڵکی ئیلام و خوێندکاری زانکۆی ڕازای کرماشان. ٨ـ موحەممەد جەواهری، خەڵکی سەردەشت و خوێندکاری زانکۆی تاران. ٩ـ حیسام حسەین زادە، خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی تەربیەت مودەرەس. ١٠-وەحید مەزەفەری خەڵکی کرماشان و خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان. ١١ـ سالار موبارەکی، خەڵکی دێولان و خوێندکاری ڕشتەی ژمێریای زانکۆی ڕەشت. ١٢ـ سەیوان کەلامی، خەڵکی سنە و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە. ١٣ـ حیسام ڕەشیدزادە، خەڵکی بۆکان و خوێندکاری کارگێڕی بازرگانی لە زانکۆی شیراز. ١٤ـ کوروش حەقیقی، خەڵکی بۆکان و خوێندکاری ڕشتەی عموران لە زانکۆی شیراز. ١٥ـ شەماڵ خوسرەوی، خەڵکی سەقز و خوێندکاری ڕشتەی عومرانی زانکۆی شیراز. ١٦ـ خەبات حوسێنی، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە. ١٧ـ سەلاحەدین یەعقووبی، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە. ١٨ـ محەممەد جەواد ئەمیر سادقی، خەڵکی ئورمیە و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی کە بە “هەنگاو” گەیشتووە، لوقمان وەیسی ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی و هەروەها سالار موبارەکی ئازاد کراون.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە