خوێندکارێکی سەردەشتی دەستبەسەر کرا

٢ ڕێبەندان ٢٧١٧، ١٩:١٤

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢٣ی بەفرانبار / ١٣ی ژانویە)، خوێندکارێکی کورد بە ناوی ”ئیبراهیم محەمەمد پوور“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئورمییەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیبراهیم محەممەد پوور خەڵکی سەردەشت و خوێندکاری زانکۆی ئورمیە بووە کە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

ئەو خوێندکارە سەردەشتییە ئێستا لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە بە بەندی لاوان ناسراوە، ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە