خوێندکارێکی کرماشانی دەستبەسەر کرا

١٤ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠١:٥٤

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی ڕێبەندان / ١ی فێڤریە)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ”سەعید ئیقباڵی“ لە شاری کرماشان و ئەو خوێندکارە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.

سەعید ئیقباڵی چالاکی خوێندکاری خەڵکی کرماشان لە شاری تاران خوێندکار بووە و بەمەبەستی سەردای بنەماڵەکەی گەڕابوویەوە بۆ ئەو شارە.

ئەو خوێندکارە کوردە لەگەڵ هاوژینەکەی چەندین جار دەستبەسەر و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە