کرماشان / ناسنامەی خوێندکاریکی دەستبەسەرکراوی دیکە ئاشکرا بوو

١٧ ڕێبەندان ٢٧١٧، ٠٢:١٤

هەنگاو:سێ هەفتە پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکانی کرماشان خوێندکارێکی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە هەتا ئێستاش لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ مافی مرۆڤیی ” هەنگاو“، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان ڕێکەوتی (٢٥ی بەفران / ١٥ ژانویە) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ باوکی خوێندکارێکی کورد بە ناوی ”عومران پیرمورادی“ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی پێنج شەممە (١٢ی ڕێبەندان / ١ی فوریە)  عومران پیرمورادی ڕەوانەی دادگا کراوە و دادگاش بۆ ئازادکردنی ناوبراو داوای بڕە پارەیەکی زۆری کردووە.

بنەماڵەی ئەو لاوە کرماشانیە بە هۆی هەژاری و دەستکورتی نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن و هەر بۆیەش عومران ڕەوانەی بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان کراوە.

لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان زیاتر لە ٢٠ خوێندکاری کورد دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە