سنە/ خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا

٤ ڕەشەمە ٢٧١٧، ١٧:٤٢

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوولاتیانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە، خوێندکارێکی خەڵکی سنە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، شەوی سێشەممە (١ی ڕەشەممە / ٢٠ی فوریە)، هیزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و خوێندکارێکیان بەناوی ”عەمار رەحمانی“ دەستبەسەر کردووە.

عەمار رەحمانی تەمەن ٢٢ ساڵ و خوێندکاری زانکۆی ئازادی سنە بووە و هاوکات ئەندامی یانەکانی هەندباڵ، مەلەوانی و لەش جوانی پارێزگای سنە بووە.

ئەو خوێندکارە کوردە دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی شایی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان چەندین جار هەڕەشەی دەستبەسەرکرانی لێکرابوو و لەلایەن حیراسەتی زانکۆوە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە زانکۆ دەرکرابوو.

لە ڕیکەوتی ١١ی ڕیبەندانیش هیزە ئەمنییەکانلە پاساژی بەهارەی سنە ویستبوویان عەمار  دەستبەسەر بکەن کە خەڵک نەیانهێشتبوو دەستبەسەر بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە