ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆیەکی ئورمیە بە نیسبەت خۆراکی زانکۆ

هەنگاو: خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی ئورمیە دەستیان دایە مانگرتن.

٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی ئورمیە دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨)، خوێندکارانی زانکۆی پیشەیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نیسبەت خراپ بوونی خۆراکی ئەم زانکۆیە دەستیان دایە مانگرتن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕێ (دانشجو نیوز)، بەرپرسانی زانکۆی پیشەیی ئورمیە بە شێوەیەکی خراپ وڵامی خوێندکارانیان داوتەوە.

 سەڕەڕایی ئەوەیکە پێشتریش خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لەسەر خراپ بوونی خۆراکی زانکۆ ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو بەڵام بەپرسانی زانکۆ بۆ چارەسەری ئەم کێشە، خواردنگەیی ئازادیان لە زانکۆ کردووەتەوە و بە خوێنداکارنیان ڕاگەیاندووە هەر کەس ناڕازی بێ دەتوانێ بچێتە خواردنگەی ئازاد و بە نرخێکی گران خواردنی باش بۆ خۆی دابین بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە