شەش خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بۆ دوو تێرم لە زانکۆ دوورخرانەوە

شەش خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بەناوەکانی عەلیڕەزا نادری، ڕامین حەبیبی، کامیاب ڕەحمانی، عەلی سەعدی، محەممەد مورادی و سەعید ئێران نژاد لەلایەن ک

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٨:١٥


هەنگاو: هەینی ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

شەش خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بەناوەکانی عەلیڕەزا نادری، ڕامین حەبیبی، کامیاب ڕەحمانی، عەلی سەعدی، محەممەد مورادی و سەعید ئێران نژاد لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتی ئەم زانکۆیە بۆ دوو تێرم لە زانکۆ دوورخرانەوە. دوورخرانەوەی ئەم خوێندکارانە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشدارییان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا کۆمیتەی ئینزباتی زانکۆی ڕازی کرماشان سزای دوو تێرم دوورخستنەوە لە خوێندنی بەسەر خوێندکاران عەلیڕەزا نادری، ڕامین حەبیبی، کامیاب ڕەحمانی، عەلی سەعدی، محەممەد مورادی و سەعید ئێران نژاد سەپاند.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەم خوێندکارانە لە مانگەکانی ڕەزبەر و سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو و لە کاتی دانیشتنی سەرەتایی کۆمیتەی ئینزباتی زانکۆی ڕازیدا لە دەستبەسەرگە بوون.

محەممەد مورادی، سەعید ئێران نژاد، عەلیڕەزا نادری، عەلی سەعدی و کامیاب ڕەحمانی لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە پاییزی ٢٧٢٢ دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە