برینداربوونی ١٠ منداڵی کۆڵبەر لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٣/ قوربانی بوونی منداڵان لەم یەک مانگەدا لە ئاماری ساڵانەی دەیەی ڕابردوو زیاتر بووە

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لانی کەم ١٠

١ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٢:٠٨


هەنگاو: چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لانی کەم ١٠ منداڵی کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون کە بەرزترین ئامار لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بووە، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو منداڵانی کۆڵبەر کە لە ماوەی یەک ساڵدا برینداربوون نەگەیشتووەتە ١٠ حاڵەت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لانی کەم ٩ منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار بوون و منداڵێک بە هۆی تەقینەوەی مین قوربانی بووە.

هەروەها، ٩ کەسیان لە سنووری بانە و یەک منداڵ لە سنووری نەوسوود بریندار بوون، ٧ کەس لەو منداڵانە کە لە کاتی کۆڵبەری بریندار بوون خەڵکی سەقز، دوو کەسیان خەڵکی سنە و یەک منداڵیان خەڵکی نۆدشەیە.

ناسنامە و وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەم منداڵانە کە لەکاتی کۆڵبەری بریندار بوون بە شێوەی خوارەوەیە:

١- شەهرام ئەمینی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.
٢-موبین (نازناو نادیار) تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی نۆدشە، لە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە
٣-ئاریەن محەممەدی تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی سنە لە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە
٤-ئیمان (نازناو نادیار) تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سنە، لە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.
٥- بارزان عوسمانی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە
٦-حەمیدڕەزا حافیزی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە
٧- فەرزاد حوسێنی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.
٨- ماهان مووسەوەی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.
٩- سەرکەوت عەباسی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.
١٠- دانا فەرەجپوور تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە