ڕفاندنی کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە لە تاران

کرێکارێکی کورد بە ناوی داود حەبیبی، خەڵکی گوندی هەشەمێز سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری تاران ڕفێندراوە.

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٣٧


هەنگاو: شەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کرێکارێکی کورد بە ناوی داود حەبیبی، خەڵکی گوندی هەشەمێز سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری تاران ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ۶ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢۶ی جەنیوەری ٢٠٢٣) کرێکارێکی کورد بە ناو داود حەبیبی، خەڵکی گوندی هەشەمێز سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری تاران ڕفێندراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان سەر کرێکارانی شارەوانیی ناوچەی یەکی تاران لە شەقامی "ئاجوودانییە" و ئەو هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.

داود حەبیبی، پاش ئەوەی کە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا هەنووکە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە