جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٤، ١١:١١

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەرسەلان هاشمی، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ (١٤ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی ئەرسەلان هاشمی تەمەن ٣١ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان (بەندیخانەی ئەلوەند) جێبەجێکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشان چوار ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان، بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە