مانگی خوێنینی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٨:٠٥
  هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبری ئەمساڵدا، ٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.   لەو ماوەیەدا و بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، ٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵات \ باشووردا بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران گیانیان لەدەست داوە.   بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "هەنگاو" شووناسی ئەو ٦ کۆڵبەرە کوژراوە بریتییە لە فەیسەڵ وەفایی خەڵکی ئورمیە، داریووش فەقی‌پوور خەڵکی ئورمیە، ئاوات ئیبراهیمی خەڵکی پیرانشار، سەلاح بۆرکە خەڵکی پیرانشار، سەنار محەممەدی خەڵکی خۆی و جەمیل عەبدووڵڵانژاد خەڵکی بانە کە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.   هەر لەو ماوەیەدا، ٣ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکە بە ناوەکانی خورشید خوسرەوی خەڵکی پیرانشار و ئاکۆ شەریفی و شەهریار سلێمانی خەڵکی پاوە بە تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە گیانیان لەدەست داوە.   بەپێی ئەو ئامارانە، ٦ حاڵەت ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لەپارێزگای ئورمیە، یەک حاڵەت لە پارێزگای سنە و ٢ حاڵەت لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە