کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەلاسی باوەجانی

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٠٨:٤٥
هەنگاو: تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ریژیمی ئێران، گیانی کۆڵبەریکی دیکەی کوردی ئەستاند. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەر لە ئێورارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی رەزبەر، کۆڵبەریکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناوی "ئەحمەد نەزەری" کوڕی فاتێح بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەلاسی باوەجانی رایگەیاند کە ئەحمەد خەڵکی گوندی شێخ سڵە بووە و هەر لە سنووری شێخ سڵەش تەقەی لێکراوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە بە گومانی هەڵگردنی گازۆیی قاچاخ تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە و پێش ئەوەی بگاته‌ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە. بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لە سەرەتای پاییزەوە ٣ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ٣ کۆڵبەریش بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە