بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە نەوسوود

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٠١:٤٧
هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رێژیمی ئێران بریندار کراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو: شەوی یەکشەمە ٢٥یرەزبەر،کۆڵبەرێک کورد بەناوی "ئەشکان فەتاحی" کوری وەهبی، لە شوێنێک بەناوی "دەرە هەرات" بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان بریندار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو تەمەنی ١٩ساڵە و خەڵکی شاری نەوسوودی سەربە پارێزگای کرماشان بووە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسود رایگەیاند کە ئەو کۆڵبەرە کوردە لاقی پێکراوەو بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە. بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری هەنگاو،لەسەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە، چوار کۆڵبەری کورد لە شارەکانی پاوە،نەوسود،وپیرانشار و بە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رێژیمی ئێران بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە