رۆژژمێری کوژرانی کۆڵبەرانی کورد ( نۆڤەمبری ٢٠١٦)

١٨ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٠٧
هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆڤەمبری ئەمساڵدا، ٨ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران کوژراون و یان بریندار کراون کەسەرجەمیان خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەردەشت بوون. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ٣ کۆڵبەر کورد  بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراون و ٥ کۆڵبەریش بریندار کراون.   یەکەمی نۆڤەمبر ( ١.١١.٢٠١٦) : کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی عوسمان عەزیزی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا. یەکەمی نۆڤەمبر ( ١.١١.٢٠١٦) : حوسمان حوسێنی خەڵکی گوندی مەکڵاوەی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژم گیانی لەدەست دا. بیست و نۆی نۆڤەمبر ( ٢٩.١١.٢٠١٦): کەماڵ بامەرز تەمەن ٢٢ ساڵ و خەلکی مەریوان لە سنووری خاوومیرئاوای ئەوشارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم کوژرا. بیست و نۆی نۆڤەمبر ( ٢٩.١١.٢٠١٦): بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە خاوومیرئاوای مەریوان ٤ کۆڵبەری کورد نریندار بوون کە هەتا ئیستا ناسنامەیان بۆ سەرچاوەکانی هەواڵ ڕوون نەبووەتەوە. سی نۆڤەمبر (٣٠.١١.٢٠١٦) : کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی سەردەشت بەناوی ڕێباز قادرزادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی سنووری سەردەشت بریندار کرا.   بڵاوکردنەوە و کەڵک وەرگرتن لەم ئامارانە بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە