کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار کرا

١٩ سەرماوەز ٢٧١٦، ٠٢:٣٢
هەنگاو: تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەسنوورییەکان، برینداربوونی کۆڵبەرێکی کوردی لێکەوتەوە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کاروانی کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کۆڵبەرێکی کورد بەم هۆیەوە بریندار بوو. ئەم هەوڵە دژەئینسانییەی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەز لە ناوچەی  ئەزگەلە سەربە سەلاسی باوەجانی ڕووی داوە و کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی هەرمێیان بەناوی ئەیووب سەروەری بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بریندار بووە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (نۆڤامبر)ـدا ، ٨کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی. ئامارەکان پیشان دەدەن کە هەمووی ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی سەردەشت و مەریوان بوونە و تێیاندا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش بریندار بوونە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە