بانە.. تەقەی هێزەکانی ڕێژیم کۆڵبەرێکی دیکەی کردە قوربانی

٢١ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٦:٥٩
هەنگاو: بە برینداربوونی کۆڵبەریکی دیکەی کورد لە سنووری بانە، ئاماری ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کوژراون و یان بریندار بوون گەیشتە ٩ حاڵەت. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ١٩ی سەرماوەز، تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە ناوچەی "سەرتەزێن"ی شاری بانە برینداربوونی کۆڵبەریکی کوردی لێکەوتەوە. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٣٥ ساڵەی "رەزا رەعنایی" ڕاگەیاند کە لە بۆسەی هێزەکانی ڕێژم سمتی پێکراوە. ڕەزا رەعنایی ئێستا بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری بانە ڕاگیراوە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی رابردوودا ٣ کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لە دەست داوە و ٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە