سەلاسی باوەجانی .. کۆڵبەرێکی بریندار پاش ٣ رۆژ گیانی لە دەست دا

٣٠ سەرماوەز ٢٧١٦، ١٣:٤٤
هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی ەڵکی سەلاسی باوەجانی کە ٤ ڕۆژ پێش بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بریندار کرابوو، شەوی ڕابردوو گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافتی مرۆڤیی "هەنگاو"، شەوی ڕابردوو ٢٩یسەرماوەز، ئەکرەم ڕەمزانی کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی ئیزگڵەی سەلاسی باوەجانی دوای سێ ڕۆژ مانەوە لەیەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گیانی لە دەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕۆژی شەممە ٢٧ی سەرماوەز، لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی کەوتبووە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم و بە سەختی بریندار کرابوو. پێشتر ماڵپەڕی "هەنگاو" ڕایگەیاندبوو کە ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی گواستنەوەی چەند دەبە کازۆیل کەوتووەتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم و بە توندی بریندار بووە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە