برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە لەبانە / کوژران و برینداربوونی ١٠ کۆڵبەر لە سەرماوەزدا

٢ بەفرانبار ٢٧١٦، ٠٣:٠١
هەنگاو: کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە درێژەی هەیە و ئەمجارەیان کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لەلایەن ئەو هێزانەوە بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە بەناوی "بەهائەدین عەزیزپوور" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم بریندار کرا. هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری بانە ڕایگەیاند کە دۆخی جەستەیی ئەو کۆڵبەرە کوردە ناجێگیرە و لەئێستادا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە گوندی "سەبدڵوو"ی شاری بانە تەقەیان لەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٥ ساڵەیە کردووە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی  سەرماوەزدا، ٧ کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار و ٣ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە.        

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە