برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان

کۆڵبەرێک بە ناوی شارام (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەش

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٩


هەنگاو: دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێک بە ناوی شارام ڕەسووڵزاده بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری "کانی زەرد"ی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی شارام ڕەسووڵزاده بە سەختی بریندار بووە.

دوای برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە بە تەقەی ئەو هێزانە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە