برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی جەوهەر فکری، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بریندار بووە.

٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٠:٠٧


هەنگاو: دووشەممە، ۳ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی جەوهەر فکری، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی جەوهەر فکری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو کۆڵبەرە پشتی پێکراوە و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی"ی شاری بانە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە