کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد خالیدی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری ئەم شارە کوژرا.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٢٣:٥٤


هەنگاو؛ هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد خالیدی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری ئەم شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٩ سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، محەممەد خالیدی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی «چی چوران» سەر بە شارۆچکەی نەنۆڕی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە نزیکی سنووری سەیرانبەندی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراوەتەوە و تاوەکوو ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە