برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین

ئەرسەلان سەفییاری، کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی تەقینەوەی مینی چێنراو بە سەختی بریندار بوو.

٨ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ٠٩:٠٣


هەنگاو: شەممە، ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

ئەرسەلان سەفییاری، کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی ئەو شارە بەهۆی تەقینەوەی مینی چێنراو بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٢٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، ئەرسەلان سەفییاری، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەزگەسەک" ی سەر بە شاری پیرانشار، لە نزیک سنووری "حاجی عومران" و لە چیای زینوێ، بەهۆی تەقینەوەی مینی چێنراو قاچی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەو کۆڵبەرە بریندارە بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەرەیی پزیشکی، بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان و لەوێشەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری هەولێر گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە