برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت

سێ کۆڵبەر بەناوەکانی موحسین موحسین وەلیوڵڵایی، خەڵکی جوانڕۆ، ئەمیر کەریمی خەڵکی سەوڵاوا و بێهرووز مورادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆ

٢٣ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١١:٠٧

 

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣

سێ کۆڵبەر بەناوەکانی موحسین موحسین وەلیوڵڵایی، خەڵکی جوانڕۆ، ئەمیر کەریمی خەڵکی سەوڵاوا و بێهرووز مورادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، موحسین وەلیوڵڵایی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە دەستڕێژی هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکرا.

ئەو کۆڵبەرە کە پشتی بەسەختی بریبدارکرابوو بەمەبەستی پێڕاگەیشتن و چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی گواسترایەوە.

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت، ئەمیر کەریمی کۆڵبەری خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە بەشی شاری سەوڵاوا، دەستی بریندارکرا.

لەلایەکی دیکەشەوە، لەم دواییانەدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی بێهرووز مورادی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود، برینداربوو. ناوبراو لە نەخۆشخانەی پاوە، نەشتەرگەری بۆ کراوە و لەو نەخۆشخانە خەوێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە