کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنووری گوندی "د

٢٦ ڕەزبەر ٢٧٢٣، ١٢:٢٥

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢٦ ڕەزبەری ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک سنووری گوندی "دەرەوەران"ی سەر بەو شارە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)، فەرید وەتەنی‌ڕەسووڵ، تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "سەردۆشییەکان"ی شاری مەریوان، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لاوە کە باوکی سێ منداڵ بووە، لە نزیک گوندی "دەرەوەران"ی نزیک بە سنووری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، چەند گوللەی شەڕی لێی کەوتووە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە، تەنانەت لە کاتی ئەسپەردەکردنیشدا شوێنی برینەکانی خوێنی لێ چۆڕاوە.

بنەماڵە و کەسوکاری کۆڵبەرە لاوە شەوی ڕابردوو تەرمەکەیان وەرگرتووەتەوە و ئەمڕۆ ئەسپەردەیان کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە