برینداربوونی لانی کەم حەوت کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

لانی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ٠٠:٣٨


هەنگاو؛ هەینی ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

لانی کەم حەوت کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنججشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، سیروان نادری، کەیوان هووشەنگی، سەلاح (ناوبانگ نادیار)، ئاروین (ناوبانگ نادیار)، مەنسوور (ناوبانگ نادیار)، بەختیار (ناوبانگ نادیار) و شەهریار (ناوبانگ نادیار)، ژمارەیەک کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود بریندارکراون.

بارودۆخی چەند کەس لەو کۆڵبەرانە کە پشت، لاق و کەمەریان بریندارکراوە، بەهۆی قووڵی برینەکانیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی هەنگاو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ٣٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندارکراون کە ٩٣.٢% ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە