بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە

ئیحسان ئیسماعل زادە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکومەتییەکان لە سنووری «هەنگەژال» شاری بانە بە سەختی ب

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٦:٣٦

 

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

ئیحسان ئیسماعل زادە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکومەتییەکان لە سنووری «هەنگەژال» شاری بانە بە سەختی بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە باری تەندروستی ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی ئیحسان ئیسماعیل زادە، تەمەن ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاقی بە سەختی بریندار بووە، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە تاکوو ئێستا (ماوەی ٥٠ ڕۆژ)، لە سنوورەکانی شاری بانە ٣ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و لایەنی کەم ٢٩ کۆڵبەریش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە