کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی یاوەر وەیسی، لە کاتی کۆڵبەری لە نزیک سنووری نەوسوود بە

٦ سەرماوەز ٢٧٢٣، ١٠:١٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی یاوەر وەیسی، لە کاتی کۆڵبەری لە نزیک سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، یاوەر وەیسی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی قوڵقوڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیک و بە چەکی کڵاشینکۆفی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و شان و پشتی پێکراوە، دوای ئەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود، بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسە کە یاوەر وەیسی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

ڕۆژی ڕابردووش فارووق عەلیزادە، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەر بە شارستانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە