کوژران و برینداربوونی ١١٨ کۆڵبەر لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ١١٨ کۆڵبەر و ک

٩ سەرماوەز ٢٧٢٣، ٢٣:٢٣

 

هەنگاو: پێنجشەممە، ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لانی کەم ١١٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٩٣.٢٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو ئامارە، ٨ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ١١٠ کۆڵبەر بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو مانگەدا کۆڵبەرێکی منداڵ کوژراوە و ١٤ کۆڵبەری دیکەی منداڵ و مێرمنداڵی تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بریندار بوون.

ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشووتر (مانگی ئۆکتۆبەر) کە ٣٠ کۆڵبەر قوربانی بوون، ٨٨ حاڵەت واتە ٢٩٣٪ زیادی کردووە.

لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای سنە بە ٩٣ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمار کراوە.

 

هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوونی کۆڵبەران

تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ١١١ کەس (۶ کوژراو و ١٠۵ بریندار) کە دەکاتە ٩٣.٢٪ی کۆی گشت حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ٢ کەس (٢ بریندار) کە دەکاتە ٢.۶٪ی کۆی گشت حاڵەتەکان.

ڕووداوە سروشتییەکان: ۵ کەس (٢ کوژراو و ٣ بریندار) کە دەکاتە ٤.٢٪ی کۆی گشت حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوەی ئامار بەگوێرەی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٣ کەس (٢ کوژراو و ١ بریندار )

پارێزگای سنە: ٩٣ کەس (۵ کوژراو و ٨٨ بریندار )

پارێزگای کرماشان: ٢٢ کەس (١ کوژراو و ٢١ بریندار)


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە