کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەک

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٣:٥٠

 

هەنگاو: شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "جونیان"ی سەر بە ناوچەی زێویە سەر بە شاری سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە پێکراوە و کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گوللەی کڵاشینکۆف پێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە