برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبووبەکری، عەلی ئەبووبەکری، ناسر بەریو کۆڵبەرێکیش بە ناوی هێمن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێر

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٤:٥٥

 

هەنگاو: دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبووبەکری، عەلی ئەبووبەکری، ناسر بەریو کۆڵبەرێکیش بە ناوی هێمن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی لە بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە، ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، خالق ئەبووبەکری، تەمەن ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبووبەکری، تەمەن ٣٠ ساڵ، ناسر بەری، تەمەن ٤٣ ساڵ و هێمن، خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم چوار کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە قاچ و ڕان پێکراوە و بە سەختی بریندار بوون کە دواتریش بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە