برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی ڕەشاد بابایی و بیلال شاهڕۆخ، لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەکانی سەوڵاوا و تەتەی نەوسوود

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ٢٢:٠٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاو بە ناوەکانی ڕەشاد بابایی و بیلال شاهڕۆخ، لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەکانی سەوڵاوا و تەتەی نەوسوود، کەوتوونەتە خوارەوە و بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٩ی فێبرییەی ٢٠٢٤) ڕەشاد بابایی، کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایییەکانی سنووری تەتە، بەسەختی بریندار بووە. بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاخێکی بەرز کەوتووەتە خوارەوە.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێی دیکە بە ناوی بیلال شاهڕۆخ، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "بانەوەڕە"ی سەر بە شاری پاوە، لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بەرزاییی سنوورەکانی نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و لاقی بەسەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە