برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی دڵشاد (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری گوندی

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٣، ١٥:٤١

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی دڵشاد (ناوبانگ نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری گوندی "دۆڵێ"ی سەر بە شاری سەردەشت بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢۵ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێک بە ناوی دڵشاد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری "دۆڵێ"ی سەر بە شاری سەردەشت بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران لاقی ئەم کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانییەکانی سەردەشت گواسترەوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە