برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ئورمیە و سەقز

۴ شهریور ۱۳۹۶، ۲۲:۴۲
هەنگاو: دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و ئورمیە لە دوو ڕووداوی جیادا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانان، هێزە چەکدرارەکانی ئێران لە نزیک گوندی "هەشتیان"ی ئورمیە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ی کوردیانداوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی برینداریان کردووە. هەواڵنیری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢١ ساڵانەی "عەزیز ئەمین پوور" ڕاگەیاندووە. ناوبراو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و ئێستا لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. هەروەها، هێزە جەکدارەکانی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی خەرمانان، لە نزیک گوندی هەنجیران لە نێوان مەریوان و سەقز، دەستڕێژیان لە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "ئەمیر محەممەدی" کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

بیشتر بخوانید در همین زمینه