۱۰ مهر ۱۳۹۶، ۰۰:۱۶

هەنگاو: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران  لە سەردەشت، کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەردەشت و  لە شوێنێک بەناوی ''وەزنێ''، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

ناوی ئەو کۆڵبەرە ''سیامەند ڕاستگۆ'' کوڕی ''لوقمان'' خەڵکی گوندی میراوا ڕاگەیەنراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەو کۆڵبەرە بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.


بیشتر بخوانید در همین زمینه