کرماشان/ ڕۆژنامەنووسێک بە تۆمەتی پشتگیری بوومەلەرزە لێدراوان دەستبەسەر کرا

۵ آذر ۱۳۹۶، ۱۵:۳۰

هەنگاو: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی بەرگری لە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو و ڕخنە گرتن لە حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی سەرماوەز / ٢٣ی نۆڤەمبەر)،  هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری گێڵانی پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ؛ئەرژەنگ زەرگووش“ و دەستبەسەریان کردووە.

ئەرژەنگ زەرگووش سەرەتای حەفتەی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدۆییە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە وێرای ڕخنە گرتن لە کەمکاری حکومەتی ئێران بە نیسبەت هاوکاری گەیاندن بە خەڵکی لێقۆما و بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندبوو کە زۆرینەی خەڵکی ئەم ناوجەیە خوازیاری ڕووخانی حکومەتی ئێرانن  و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بە خیانەتکار ناوبردبوو.

پاش چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کران چارەنووسی ئەرژەنگ زەرگووش نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.


بیشتر بخوانید در همین زمینه