پەیوەندی

+ 47 254 32 232

+ 47 254 32 232

+ 47 254 32 232

[email protected]

86 Oliver St, Newark NJ 07105, USA

هەنگاو ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی بە تەواوەتی سەربەخۆ و بێ هیچ گرێدراوییەکی سیاسی و حیزبییە و سەرجەم ئەندامەکانی خۆبەخشانه چالاکی دەکەن

 

بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا ئاشکرایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی بەربڵاو و بە شێوەیەکی ڕێکخراوانە لە ئێران و بەتایبەت کوردستان پێشێل دەکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" بە باوەڕ بە ڕاگەیەندراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ هەوڵ دەدات؛ هەواڵ، ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر پێشێلکرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران بە ڕای گشتی بگەیەنێت. چالاکانی ڕێکخراوی هەنگاو هەوڵ دەدەن بە هەنگاوەکانیان لەسەر پێشێلکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە ئێران و بە شێوەیەکی پسپۆرانەتر لە بواری کەمینە نەتەوەیی، ئایینی، سیاسی و ڕەگەزییەکان زانیاری بڵاو بکەنەوە، زانیارییەکان لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان کۆ بکەنەوە و بە تۆمارکردن و ئەرشیڤکردنی بەڵگەی تاوانەکان بە ڕەوتی دادخوازی لەو بوارەدا و هەروەها گەیشتن بە ستانداردەکانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێران یارمەتی بگەیەنێنن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ساڵی ٢٠١٦ی زایینییەوە چالاکییەکانی خۆی دەستپێکردووە و لە نۆروێژ تۆمارکراوە و لە ڕێگەی کاری تایبەت لە بواری مافەکانی مرۆڤ نە تەنیا لە هاوکاری لەگەڵ ناوەندەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان پێشوازی دەکات بەڵکوو ئەو چەشنە هاوکارییانە بە پێویستیی چالاکییەکانی دەزانێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ژمارەیەک لە چالاکانی مافی مرۆڤ دامەزراوە و سەرەتا تەنیا هەواڵ و ڕاپۆرتی لە سەر شارەکانی کوردستان (ئێران) بڵاو دەکردەوە، بەڵام ئێستا هەموو ئێران ڕووماڵ دەکات