خۆکوشتنی ژنێک لە ئیلام و کوژرانی ژنێکی دیکە لە ئورمیە

هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ژنێکی دیکە لە ئورمیە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو:ژنێکی لاوی خەڵکی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و ژنێکی دیکە لە ئورمیە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ١١ی ژوئەنی ٢٠١٩) ژنیکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە ئیلام ناسنامەی ئەو ژنەی کە بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە، زارا شەریفی ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەممە (٢٠ی جۆزرەدا/١٠ی ژوئەن) ژنیکی تەمەن ٤٧ ساڵان لە گەڕەکی مەیسەمی ئورمیە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “عەلی” کوژراوە.

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی حکوومەتی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، عەلی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، ژنەکەی و کوڕە تەمەن ١٧ساڵانەکەی خۆی بە چەک کووشتووە و دوای چەند کاتژمێریک خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە