ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵی ئیلامی هەوڵی خۆکوشتنی دا

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد لەماوەی دوو حەفتەی ڕبردوودا، چواردەهەمین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان کە ئەمجارەیان ژنێکی تەمەن.

١٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوشتنی ژنان و کچانی کورد لەماوەی دوو حەفتەی ڕبردوودا، چواردەهەمین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان کە ئەمجارەیان ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵەیە تۆمار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی هەینی (١٥ی بانەمەڕێ ٢٧١٨ / ٥ی مەی ٢٠١٨)، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلاوم بە ناوی ”مریەم ئەفراسیابی“ هەولی خۆکوشتنی داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارا ناوبراو بە خواردنی یەک بەستە حەبی برنج هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە بەخشی “ سی سی یۆ”ی نەخۆشخانەی ئیلام لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و ئەگەری گیان لەدەستدانی زۆرە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ناوبراو ئاسەواری لێدان بە سەر جەستەیەوە بەتایبەت چاوی ڕاستی دیارە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، تەنیا لەماوەی دوو حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ، ١٤ حاڵەتی خۆکوشتنی ژنان و کچان لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە