کوژرانی لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی بەلووچ بە ناوی مەتین نارۆیی لە یەکێک لە ڕێگاکانی ئێرانشار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ک

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٣، ١٢:٤٩


هەنگاو: هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣


لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵەی بەلووچ بە ناوی مەتین نارۆیی لە یەکێک لە ڕێگاکانی ئێرانشار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لاوێکی بەلووچی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی مەتین نارۆیی خەڵکی ئێرانشار لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر یەکێک لە ڕێگاکانی ئەم ناوچەیە و بە بەرکەوتنی فیشەک بە سەری گیانی لەدەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە چەکدارەکان لەسەر ڕێگای گوندی دامەن کە دەکەوێتە ٢٥ کیلۆمەتری ئێرانشارەوە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک لە کاتی ڕۆیشتن لەگەڵ چەند سەرنشینەکەیدا کردووە و لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا مەتین نارۆیی کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە